زەریف: "بڕیارەكەی ئەمریكا نیشانەی بێ چارەیی و بێ دەسەڵاتییە"

پێش 4 هەفتە جیهان

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە كرد كە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ نەبەخشینەوەی ئەو هەشت وڵاتەی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشرابوون نیشانەی بێ چارەیی و بێ دەسەڵاتییە.
 زەریف لە تویتێكیدا لە هەژماری خۆی لەبارەی بریارەكەی ئەمریكا بۆ درێژنەكردنەوەی بەخشینی وڵاتان لە كڕینی نەوتی ئێران، رەخنەی لە حكوومەتی واشنتۆن و هاوپەیمانانی گرت لە ناوچەكەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "زیادكردنی تیرۆریزمی ئابووریی دژ بە ئێران، نیشانەی بێ چارەیی و بێ دەسەڵاتی و، شكستە درێژخایەنەكانی رژێمی ئەمریكا و هاوبەشان و شوێنكەوتووانییەتی لە ناوچەكەدا. بەڕێز ترەمپ! بیانی و ئەمریكییەكان، ستراتیجییەكانی میراتگرانی شارستانیەتی دێرینی ئێران دیاری ناكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group