عێراق.. لەمساڵدا زیاتر لە 120 كەس پەنایان بۆ خۆكوشتن بردووە

پێش 4 هەفتە عێراق

 

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ئاشكرای كرد، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا  121 حاڵەتی خۆكوشتن و هەوڵی خۆكوشتن تۆمار كراون.
كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “ئاماری حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە پارێزگاكانی عیراق لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2019دا بەپێی كۆمیسۆنی مافەكانی مرۆڤ و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەكانی تەندروستی لە پارێزگاكان و فەرماندەكانی پۆلیس، بەمشێوەیەن: 5 حاڵەت لە بابل و 5 حاڵەت لە واست و 9 حاڵەت لە دیالە، كە سیانیان ڕزگاركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “12 حالەت لە دیوانیە تۆماركراوە (8 نێرینە و 4 مێیینە)، 14 حاڵەت لە زیقار و 6 حاڵەت لە موسەننا و دوو حاڵەت لە ئەنبار و 20 حاڵەت لە كەربەلا (یەك نێرینە، 19 مێیینە) و 14 حاڵەت لە میسان و 15 حاڵەت لە كەركوك و 19 حاڵەتیش لە بەسڕە تۆماركراون”.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group