نه‌وا
رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، به‌شێك له هێرشه خۆكوژییه‌كانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى سریلانكا له‌لایه‌ن خێزانێكه‌وه ئه‌نجامدراون و خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت "سه‌رۆكى ئه‌و گروپه توندڕه‌وه دواى هێرشه‌كان له هۆتێلێكدا خۆى كوشتوه".
رۆژنامه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه چه‌ند كڵێسا و هۆتێلێكى له كۆڵۆمبۆى پایته‌ختى سریلانكا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری كردوه‌ته ئه‌نجام، زۆرینه‌یان خۆكوژى بوون و دووانیان له‌لایه‌ن دوو براوه ئه‌نجامدراون، تائێستاش پۆلیس له‌لێكۆڵینه‌وه‌دایه له‌سه‌رئه‌وه‌ى بۆچى ئه‌و خێزانه بوون به كه‌سانی توندڕه‌و؟.
دوو براكه ناویان "ئیلهام ئیبراهیم" و "ئینشاف ئیبراهیم"ه و له هۆتێله‌كانى "شنگرى – لا" و "سینامون رید" ژوریان گرتوه و چونه‌ته رێستۆرانته‌كانه‌وه بۆ نانخواردن، به‌ڵام خۆیان ته‌قاندۆته‌وه، دواى ئه‌وه‌ش هێزه‌كانى كۆماندۆ چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و ژنى یه‌كێكیان خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه دوو منداڵى و سێ ئه‌ندامى هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، كه یه‌كێك له براكان زانیارى هه‌ڵه‌ى داوه له هۆتێله‌كه‌دا و ئه‌وى دیكه‌یان زانیارى راستى داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ماڵه‌كه‌یان دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "ده‌یلی مه‌یل"، چه‌ند ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون و تائێستاش باوكیان دیار نییه و خۆى شاردوه‌ته‌وه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانى پۆلیس ئه‌و دوو برایه به‌ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یان وتوه، كه به نیازی چین و كاریگه‌رییان كردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وانیش، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییان كردوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند گروپێكى دیكه‌ی توندڕه‌وى بیانى، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن بزانرێت ئه‌و برایانه كاریگه‌رى رێكخراوه توندڕه‌وه بیانیه‌كانیان له‌سه‌ر بووه یان نا، چونكه خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند بون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى سریلانكا ئاشكرایكردوه، سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه‌ى له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه بووه، دواى هێرشه‌كان له هۆتێل "شانگریلا" له‌كۆڵۆمبۆى پایه‌ته‌خت خۆى كوشتوه، ئه‌و زانیاریانه‌شى دراون به حكومه‌تى سریلانكا له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و ئوسترالیاوه دراون، 8 له‌خۆكوژه‌كان ناسراونه‌ته‌وه‌و یه‌كیان نه‌ناسراوه‌ته‌وه، تائێستاش له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا 100 كه‌س به‌تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌و هێرشانه‌دا ده‌ستگیركراون.
رۆژى یه‌كشه‌ممه و رۆژانى دواتر زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كۆڵۆمبۆى پایته‌ختى سریلانكا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیكی كرده ئامانج و به‌هۆیانه‌وه 360 كه‌س كوژران و زیاتر له 500 كه‌سى دیكه‌ش برینداربون، رێكخراوى داعش-یش له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه به‌رپرسیارێتى خۆى له هێرشه‌كان راگه‌یاند.