تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكانی سریلانكا كوژرا

26/04/2019 جیهان


سەرۆكی سریلانكا رایگەیاند: داواكراوی سەرەكی تەقینەوەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەی كوژراوە.
مایسری پالا سیرسینا سەرۆكی سریلانكا رایگەیاند: توانراوە زهران هاشم داواكاری سەرەكی تەقینەوەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەی بكوژرێت.
راشیگەیاندوە كە بەپێی بەڵگەنامەكان پەیوەندیەكی بەهێز لەنێوان تیرۆریستان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەكان هەیە، دورنییە هەڵمەتەكانی پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان هۆكاری سەرەكی پشت تەقینەوەكان بێت.
بەپێی زانیارییە هەواڵگریەكان، هەشت خۆكوژ لە نۆ خۆكوژەكانی سریلانكا خەڵكی ئەو وڵاتەن و زەهران هاشم یەكێك بوە لە داواكارە سەرەكیەكان و سەرۆكی لقی رێكخراوی داعش بوە لەسریلانكا.
رۆژی 21ی ئەم مانگە زنجیرەیەك تەقینەوەی خۆكوژی لەسریلانكا رویاندا كە ژمارەیەك هۆتێل و كەنیسەی كردە ئامانج و بەهۆیانەوە لانیكەم 350 كەس كوژران و 500 ی دیكەش برینداربون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group