" ناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم بەندە بە رادەستكردنی نەوت"

26/04/2019 عێراق

 

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ بەغدا پابەندی ناردنی موچەی فەرمانبەرانە، بەڵام بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی پەیوەست كردوە بە رادەستكردنی (250) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن هەرێمەوە.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا دوپاتیكردوەتەوە كە بەغدا پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەران، بەڵام لەبارەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانەوە دەڵێت: ئەوە پەیوەستكراوە بە رادەستكردنی (250) ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و تا ئەو نەوتە رادەست نەكرێت، ئەو بودجەیەش رەوانە ناكرێت و لەو دۆخەشدا پارێزگاكان ناتوانن پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن.
جێی باسە بڕی زیاتر لە (800) ملیار دینار لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان تەرخانكراوە، تا ئێستا حكومەتی ناوەند تەنها پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە و هیچ بڕە پارەیەكی بۆ پارێزگاكان نەناردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group