یەكەم وڵاتی ئاسیا هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی بەفەرمی ناسی

17/05/2019 جیهان

 

پەرلەمانی تایوان، بە زۆرینەی دەنگ بەیاسایی كردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازانی پەسەند كرد، بەمەش بووە یەكەم وڵاتی ئاسیایی كە هەنگاوی لەو چەشنەی ناوە.
بە 66 دەنگ بەرامبەر بە 27 دەنگ یاسای هاوسەرگیری كەسانی هاوڕەگەزخواز لە پەرلەمانی تایوان تێپەڕێنرا.
پێشتر و لە ساڵی 2017 دا دادگای دەستوری تایوان بڕیاری دابوو بە یاسایی بوونی هاوسەرگیری كەسانی هاوڕەگەزخواز و ماوەی دوو ساڵ دەرفەتیشی دابوە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی یاسایەك لەو بارەوە.
یاساكە بۆ پەسەندكردنی پێویستی بە واژۆی تسای ئینگ وەن، سەرۆك كۆماری تایوان هەیە و ناوبراویش لە تویتێكدا نوسیویەتی: تایوان چانسی ئەوەی هەبووە كە بە رێگەی بە فەرمی ناسینی مافی هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان ناوی لە مێژوودا تۆمار بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group