ئێران ئەو كەسانە دەداتە دادگا كە داهاتی هەناردە ناگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان

19/05/2019 جیهان
فەرهاد دژپەسەند، وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران

حكوومەتی ئێران رایگەیاند ئەو بازرگانانە دەدەنە دادگا كە بڕی ئەو 30 ملیار دۆلارەی لە رێگەی هەناردەوە دەستكەوتووە لە دەرەوەی وڵات دەیهێڵنەوە.
فەرهاد دژپەسەند، وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران، رایگەیاندوە، كە ئەو 30 ملیار دۆلارەی لە رێگەی هەناردەوە دەستكەوتووە هێشتا نەهێندراوەتەوە بۆ وڵات.
فەرهاد دژپەسەند ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ بازرگانان كۆبوونەتەوە لەبارەی نەهێنانەوە ئەو 30 ملیار دۆلارە بۆ وڵات و داوایان لە هەناردەكاران كردووە بەو دراوە بیانییە هاوكاری ئابووریی وڵات بكەن.
وەزیری دارایی و ئابووریی ئێران باسی لەوە كرد كە ناوی ئەو بازرگانانەیان لەبەردەستە كە پێداگری دەكەن لە نەگەڕاندنەوەی داهاتی هەناردە بۆ وڵات و لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە دەدرێنە دادگا و سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكەن.
فەرهاد دژپەسەند هەروەها باسی لەوە كرد كە بەپێی هەلومەرجی ئەمرۆ هێنانەوەی دراوی بیانی بۆ ولات بەراورد بە سزاكانی دیكە ئاسان نییە و بەربەستی لەبەردەمدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group