موشەكێك كە ئاراستەی مەككە كرابوو تێكشكێنرا

20/05/2019 جیهان

میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەو وڵاتە، دوو مووشەكی بالیستی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، تێكشكاندووە.
كەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبییە بڵاویكردەوە كە هەردوو مووشەكەكە ئاراستەی هەردوو شاری جەددە و مەككە كرابوون، بەڵام لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانیی سعوودییەوە تێكشكێندراون.
كەناڵەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ماوەكانی داهاتوودا، كاربەدەستانی سعوودیە روونكردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر حووسیەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتوانی دەكرێن، هەڕەشەی ئەوەیان كردبوو كە دامەزراوەی سەربازی و گرنگ لە سعوودیە و ئیمارات دەكەنە ئامانج.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، حووسییەكان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردبووە سەر دوو دامەزراوەی نەوت لە سعوودیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group