سعودیە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی حوسیەكانی تێكشكاند

23/05/2019 جیهان

نەوا
سعودیە رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حوسیەكانی تێكشاندووە كە بۆ هێرش كردنە سەر فڕۆكەخانەی نەجران بەكار هاتووە.
توركی ئەلمالیكی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە فەرماندەیی سعودیە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵیی سعودیە ناسراو بە SPA راگەیاندووە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حوسیەكان كە هەوڵیداوە فڕۆكەخانەی نەجران بكاتە ئامانج لەلایەن هێزەكانی ئاسمانی شانشینەوە تێكشێنكراوە.
پێشتر و لە راگەیەندراوێكدا بۆ كەناڵی ئەلمەسیرە، چەكدارانی حووسی رایانگەیاند، هێرشی سەر سیستەمی پاتریۆتی سعودیە لە فڕۆكەخانەی نەجران بە سەركەوتوویی ئەنجام دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group