ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەركردەكانی ئوردن، عێراق و فەلەستین خرایەڕوو

24/05/2019 جیهان

 

لە كۆبوونەوەی پادشای ئوردن، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی فەلەستین، چەند پرسێكی ناوچەكە تاوتوێ كران.
رۆژی پێنجشەممە شا عەبدوڵای دووهەم پاشای ئوردن، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مەحمود عەباس سەرۆكی فەلەستین لە عەممانی پایتەختی ئۆردن كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان ئەنجامدا.
 لە راگەیەندراوێكی دیوانی شانشینی ئوردندا هاتووە، كە سەركردەكان لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییەكانی ئوردن و عێراق و فەڵەستین، پێشهاتەكانی ناوچەكە و پرسەكانی تایبەت بە فەڵەستین كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەدیهێنانی مافە شەرعییەكانی گەلان و دروست كردنی دەوڵەتی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵاتە لەچوارچێوەی سنوورەكانی 1967 داو پشتگیری فەڵەستینییەكان، جەختیان لەسەر كراوەتەوە.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە قەیران و كێشەكانی وڵاتانی عەرەبی و چۆنێتی تێپەڕاندنیان و بەهێز كردنی هاریكاری عەرەبی، یەكخستنی هەڵوێستی نێوان وڵاتان.
لە كۆبوونەوەكەدا گرنگی هەماهەنگی هەمەلایەنە لەسەر پرسەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەكەدا باسی لێوە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group