ئەمریكا ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكات

24/05/2019 جیهان

 

پاتریك شانەهان وەزیری‌ بەرگریی‌ ئەمەریكا بە وەكالەت جەختیكردەوە كە وەزارەتەكەی‌ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری‌ رەوانەكردنی‌ هێزی‌ زیاتر دەكات بۆ رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست.
لە لێدوانێكیدا لە بەردەم وەزارەتی‌ بەرگریی‌ ئەمەریكا، شانەهان وتی‌: ئەوەی‌ لێكۆڵینەوەی‌ لەسەر دەكەین ئەوەیە كە ئاخۆ دەتوانین كارێك بكەین بۆ پارێزگاری‌ زیاتری‌ هێزەكانمان لە رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست؟ رەنگە ئەو پرسەش پێویست بە رەوانەكردنی‌ هێزی‌ سەربازیی‌ زیاتر بكات بۆ ئەو ناوچەیە. 
شانەهان ئەو راپۆرتانەی‌ رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە لەئێستادا بیر لە ژمارەیەكی‌ دیاریكراو لە هێزی‌ سەربازی‌ بكرێتەوە لە رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group