رێگەیەكی سەیری دزینی نەوت عێراق ئاشكرا دەبێت

24/05/2019 عێراق

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەێنێت "رێگایەكی نوێی دزینی نەوتیان لە شاری بەسڕە ئاشكرا كردوە و دەستیان گرتوە بەسەر تەنكەرێكی نەوت گوێزەرەوەدا كە بەبێ شۆفێر نەوتی لە پاڵاوگەكان دزیوە".
سەعد مەعن وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە "لەڕێگای یەكە هەواڵگرییەكانی نەوتی باشوری سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە ئاشكرایان كردوە كە چەند تەنكەرێكی گوێزەرەوەی نەوت لە رۆژئاوای پارێزگای بەسڕە لە باشوری عیراق نەوتی خاو و ماددەی شلەمەندی دیكەی نەوتی دەگوازنەوە و تەنكەرەكان هیچ شۆفێریكیان تێدا نییە بەڵكو لە رێگای فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بچوكەوە ئاراستەی تەنكەرەكان دەكرێن".
وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەداوە " دەستیان گرتووە بەسەر یەكێك لەو تەنكەرانە لە ڕۆژئاوای بەسڕە و تەنكەرەكە و فڕۆكەكەشیان گرتووە".
سەعد مەعن باسی لەوە نەكردوە كە ئەو تەنكەرە لە كوێوە نەوتی باركردوە و ئاراستەكەشی بۆ كوێ چووە و زانیاری دیكەی ئاشكرا نەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group