حەسەن رۆحانی: بە جەنگی ئابووری خەڵكی ئێران كراونەتە ئامانج

24/05/2019 جیهان

 

حەسەن رۆحانی، سەركۆماری ئێران رایگەیاند: ئەوان ئەمریكا پەشیمان دەكەنەوە كە خۆشگوزەرانی و بژێوی خەڵكیان بە جەنگی ئابووری كردووەتە ئامانج.
رۆحانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە لە ساڵانی 1980-1988 لەجەنگی عێڕاقدا فشاری سەربازیان دەخرایە سەر و خاكەكەیان داگیر دەكرا، ئەمڕۆ لەڕێی جەنگی ئابوورییەوە خۆشگوزەرانی و بژێوی خەڵكی ئێران دەكرێتە ئامانج بەڵام ئێران دوژمن پەشیمان دەكاتەوە لەو جەنگە ئابوورییە.
رۆحانی راشیگەیاند كە هێرشە ئابوورییەكان لە هەڵمەتە سەربازییەكان ئاڵۆزترن و وتی: "دەبێت دوژمن تێبگات كە نائومێدی لە دڵماندا جێگای نابێتەوە. ئەگەر خاكەكەمان بۆردومان بكرێت جارێكی دیكە شەهید و بریندار و دیلیش بدەین دەستبەرداری ئامانجی سەربەخۆییمان نابین.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشدا كە سەرەڕای بەردەوامیی سزا قورسەكانی ئەمریكا لە پاش ساڵێكیش، خەڵك ملی كەچ نەكردووە و وتی: "خەڵكی ئێران رادەست نابێت.  بە روونی بەگەلەكەمان دەڵێم: ئەمرۆ رۆژی بەرگری و خەباتە. بە خەبات و هەڵوێستی تەندروست ئیدارە دواكەوتووەكانی ناوچەكە، ئەمریكا و ئیسرائیل دەبەزێنین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group