بەغدا.. هەوڵی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو شكستیپێهێنرا

27/05/2019 عێراق

نەوا
سەركردایەتی پرۆسەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە توانرا رێگری لە چونەناوەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بۆ ناو شاری بەغدا بگیرێت و شكست بە هەوڵەكە هێنراو پوچەڵكرایەوە.
سەركردایەتی پرۆسەكانی بەغدا لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی دانانی خاڵێكی پشكنین لە رێگەی ئەبوغرێب لەخۆرئاوای بەغدا، رێگری لە چونەناوەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كراوە.
ئەوەش هاتووە، هەوڵەكە لەلایەن پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بووەو توانراوە ئۆتۆمبێلەكە، كە لەجۆری كیا بوە، پوچەڵبكرێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی كۆتایی رێكخراوی داعش لە عیراق و تەنانەت سوریاش راگەیەنرا، بەڵام پاشماوە و شانە نوستوەكانی ئەو رێكخراوە لە چەندین ناوچەی عیراق بونیان ماوە و ناوبەناو هەوڵی بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنیەكان و تەقینەوە دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group