نەوا
بەپێی ئامارێك لە ئامادەكارییەكانی قەتەڕ بۆ میوانداری جامی جیهانی 2022، زیاتر لە هەزار كرێكاری بیپاڵی لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
سایتی "زە هیمالایا"ی نیپاڵی بڵاویكردەوە، لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا نزیكەی 1400 كرێكاری نیپالی كە لە پڕۆژەكانی تایبەت بە مۆندیالی 2022ی قەتەر كاریان كردووە گیانیان لەدەستداوە.
حكومەتی نیپال، ئەو زانیاریانەی بۆ سایتەكە پشتڕاست كردووەتەوە و نیگەرانی خۆی لەوبارەوە دەربڕیوە.
لە ساڵی 2014ەوە قەتەر، دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی؛ وەزیری پیشووی دارایی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو، نزیكەی 200 ملیار دۆلار لە میوانداریكردنی جامی جیهانی 2022 خەرج دەكەن.
پێشتریش چەند جارێك رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ و مافی كرێكاران نیگەرانی خۆیان لە بارودۆخی كرێكارانی بیانی لە قەتەر دەربڕیبوو، بەتایبەتی ئەوانەی لە پڕۆژەكانی پەیوەست بە مۆندیالی 2022 كاردەكەن.