نەوا
دواى ئه‌وه‌ى هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كه‌شتى گوازه‌ره‌وه‌ى نه‌وت له كه‌نداو، كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاویكرده‌وه، 44 سه‌رنشینى ئه‌و دوو كه‌شتیه‌ى رزگاركردووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13-6-2019، دوو كه‌شتى گوازه‌ره‌وه‌ى نه‌وت رووبه‌ڕووى كارى تێكده‌رانه بوونه‌وه ئاژانسى ئیرناى ئێرانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كه‌شتیه‌كان ئاڵاى دورگه‌ى مارشاڵى پێوه‌یه‌و له‌قه‌ته‌ره‌وه به‌ره‌و تایوان رۆیشتووه، ئه‌وى تریان ئاڵاى په‌نه‌ماى پێوه بووه‌و له‌سعودیه‌وه به‌ره‌و سه‌نگافوره چووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه 44 كه‌شتیوانیان رزگاركردووه كه تیمى دوو كه‌شتیه‌كه بوون و گواستوونیه‌ته‌وه به‌نده‌رى جاسك له‌باشورى ئێران.
لاى خۆشیه‌وه ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌شتیه‌كان سه‌ربه كۆمپانیاى "فرۆنت لاین"ى نه‌رویجى بوون و تۆرباینه‌كانیان كراوه‌ته ئامانج.
پێشتریش ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كان زۆر به‌هێزبوون و دوو كه‌شتى له ئاوه‌كانى ده‌ریاى عوماندا كردووه‌ته ئامانج.