داوا له‌ئه‌مریكا ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش راده‌ستى عیراق بكات

پێش 2 هەفتە جیهان


ره‌زاق محێبس په‌رله‌مانتارى عیراق له‌سه‌ر لیستى ئیئتلافى فه‌تح داوا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ى داعش كه‌ شاردونیه‌ته‌وه‌و عیراقین راده‌ستى به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستى دادگایى كردنیان.
ره‌زاق محێبس له‌لێوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى:" به‌پێى زانیاریه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعشى عیراقى كه‌ له‌سوریا ده‌ستگیر كراون له‌لاى ئه‌مریكیه‌كانن و راده‌ستى به‌غدا نه‌كراون".
وتیشى" ده‌ڵێن مه‌له‌فى راده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعش به‌ عیراق له‌لایه‌ن "هه‌سه‌ده‌"وه‌ كۆتایى هاتووه‌ به‌ڵام هه‌ندێك چه‌كدارى داعشى عیراقى شاردراونه‌ته‌وه‌ و ده‌یان چه‌كدار له‌لایه‌ن ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ بردراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ترسى ئه‌وه‌ یان هه‌یه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ مه‌به‌ستى شاراوه‌ برابێتن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group