پێشینە و قەرز دەدرێت بە فەرمانبەران

18/06/2019 عێراق

نەوا
بانكی رافیدەینی عیراق خشتەیەكی بڵاوكردۆتەوەو بەپێی ئەو خشتەیە 19 جۆر پێشینەو قەرز دەدرێتە فەرمانبەران.
بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست رادیۆ نەوا كەوتووە و تیایدا ئەوە بڵاوكراوەتەوە، بۆپێدانی پێشینە بەفەرمانبەران و كاتی گێڕانەوەی پێشینەكان بڕیارمانداوە 19 جۆر لە پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و چەند توێژێكی جیاواز بدەین.
بانكەكە ڕایگەیاندووە: "قەرز بۆ پڕۆژە بچووكەكان بە 3 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە و قەرزی بازرگانی و گەشتوگوزاری لەنێوان 2 بۆ 3ساڵ و قەرزی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا ئەهلییەكان بە 5 ساڵ دەدرێتەوە".
هەروەها بانكەكە بەرزترین ماوەی دانەوەی پێشینەكان كە دیاریكردوە بریتیدەبێت لەدانەوەی قەرزی دادوەران كە بۆ 15 ساڵە".
سەبارەت بەقەرزی نیشتەجێكردن بۆ هاوڵاتیان بانكەكە مەرجێكی راگەیاندووە: "دەبێت ڕووبەری زەوی 200 مەتری بێت وە بڕی قەرزەكەش 50 ملیۆنەو بەماوەی 10 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group