نه‌وا
سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباح میری كوێت به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدا و له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه پێشوازی لێكرا، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایانكردوه، كه له دیدار و كۆبونه‌وه‌كانی میری كوێت له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عیراق چه‌ند دۆسیه و پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كرێن له‌وانه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، كه ئێستا بوه‌ته بابه‌تی رۆژ.
دوێنێ سێشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی (KUNA)ی كوێتی بڵاویكرده‌وه، كه میری كوێت له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، هه‌وڵده‌دات ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عیراقدا چاره‌سه‌ربكات، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه.
شێخ سوباح ئه‌وه دووهمجاریهتی وه‌ك میری كوێت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، كه یه‌كه‌مجار له 29ی ئاداری ساڵی 2012 بوو كاتێك عیراق میوانداری لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كرد.