توركیا... 46 كۆچەری نایاسایی دەستگیركرا

20/06/2019 جیهان

نەوا
هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە كەناراوەكانی پارێزگای باڵیكئەسیر، 46 كۆچەری نایاساییان دەستگیركرد كە لە هەوڵدابوون بە شێوەیەكی نایاسایی بگەنە دوورگەكانی یۆنان.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكان لە كەناراوەكانی دوورگەی جبلاك لە سنوری قەزای ئیڤالیك سەربە پارێزگای باڵیكئەسیر، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر بەلەمێكی لاستیكیدا گرتووە كە كۆچبەرانی بە شێوەیەكی نایاسایی دەگواستەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆچەرەكان 42 كەسیان ئەفغانستانی و چوار كەسی تریشیان ئێرانین.
هەروەها لەنێو كۆچبەرەكاندا، نۆ ئافرەت و 19 منداڵ هەیە و هەموویان بۆ بنكەیەكی هێزە ئەمنییەكان گواستراونەتەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group