بەرهەم ساڵح و تێریزا مەی كۆبوونەوە

25/06/2019 عێراق
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

نەوا
سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كۆبووە و جەختیان لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی هەردوو لا كردەوە، هاوكات سەرۆك كۆماری عیراق بەپێویستیشی زانی حكومەتی بەریتانیا رۆڵی كاریگەر ببینێت لە سەقامگیری ناوچەكەدا.
بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق  و تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، رۆژی سێشەممە لە لەندەن كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەكەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و فراوانكردنی هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی لە گشت بوارەكاندا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی بەغدا و لەندەن بكات، هاوكات بە پێویستی زانی كە حكومەتی بەریتانیا رۆڵی كاریگەری خۆی ببینێت لە كەمكرنەوەی گرژییەكان و سەقامگیری ناوچەكەدا.
لەلای خۆیەوە، تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ گەل و حكومەتی عیراقی دەربڕی لە سەقامگیری و دووبارە هەڵساندنەوەی عیراق.
هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، باس لە دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان كرایەوە بە ئاڕاستەی هێوركردنەوەی دۆخەكە و كۆتای هێنان بە قەیرانەكان، هەروەها هەردوولا تاوتوێی ئەو هەوڵانەیان كرد كە خراونەتە گەڕ لە جەنگی تیرۆر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group