نه‌وا
نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له‌نیوه‌ڕۆدا گه‌یشته سه‌روو 66 دۆلار، شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن هۆكاره‌كه‌ى كه‌مبونه‌وه‌ى بڕى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكایه.
به‌پێى راپۆرته ئابورییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت دۆلارێك و 3 سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه و به 66 دۆلار و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى دۆلارێك و 13 سه‌نت به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه و یه‌ك به‌رمیلی به 58 دۆلار و 96 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، به‌رمیلێك تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش به‌رانبه‌ر 64 دۆلار و 79 سه‌نته.
ئه‌مه به‌رزترین نرخه نه‌وتى خاوه له‌ماوه‌ى مانگێكدا تۆمارى بكات و شاره‌زایان هۆكارى بهرزبونهوهكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا ده‌گێڕنه‌وه، كه 7 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه.