نەیمار چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی كوپا ئەمریكایە

26/06/2019 وەرزش

نەوا

بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی پێشووی نەیمار داسلڤا بڕیاریداوە دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی كوپا ئەمریكا بەشێوەیەكی ئاشكرا لە راگەیاندنەكانەوە داوای رۆشتن لە یانە فەرەنسیەكە بكات.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی، ئەمڕۆش مانشێتی سەرەكی لەبارەی نەیمارەوە بوو نوسیبوی "نەیمار بێدەنگی دەشكێنێت".
رۆۆژنامەكە ئەمڕۆ و دوێنێ بەرگی سەرەكی كردبووە ویچنەی ئەو یاریزانە و مەرجەكانی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەویە بڵاو كردووەتەوە.
رۆژنامەكە دەڵێت "یەكێك لەو مەرجانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریزانەكەی داناوە ئەوەیە كە نەیمار راشكاوانە قسە بكات و داوای رۆیشتن لە پاریس سانجێرمان بكات".
نەیمار لە ئێٍستادا چاوەڕێی كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی كۆپا ئەمریكایە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ئاشكرا رابگەیەنێت خواستیەتی لە یانەكەی بڕوات و داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە بكات و رایگەیەنێت كە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەكەی پێشووی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group