پاسەوانێكی مایكڵ جاكسۆن هۆكاری مردنەكەی ئاشكرا دەكات

26/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، پاسەوانە تایبەتەكەی هونەرمەندی بواری گۆرانی مایكڵ جاكسۆن كە بە پاشای (پۆپ) ناوی دەركردبوو، هۆكاری مردنی ناوبراوی ئاشكراكردووە كە لەساڵی 2009 كۆچی دواییكرد.
هەرچەندە بێڵ وایتفێڵدی تەمەن 53 ساڵ لەكاتی مردنی مایكڵ جاكسۆن لەلای نەبووە، بەڵام تەئكید دەكاتەوە كە جاكسۆن لەرۆژەكانی كۆتاییدا باری تەندروستی زۆر خراپ بووە.
مایكڵ جاكسۆن لە 25ی تەمموزی ساڵی 2009 لەتەمەنی 51 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئەویش بەهۆی وەرگرتنی رێژەیەكی زۆر ئارامكەرەوەی پرۆپۆفۆل، بەڵام وایتفێڵد دەڵێت، مایكڵ جاكسۆن رۆژەكانی كۆتایی تەمەنی بەبارێكی زۆر خراپ و ناجێگیردا تێدەپەڕی.
ئەو پاسەوانە تایبەتەی مایكڵ جاكسۆن ئەوەشی بۆ رۆژنامە بەریتانییەكە ئاشكراكردووە، هەرچی ئەو پڕوپاگەندانەی بۆی دروستكران سەبارەت بەخراپ مامەڵەكردنی لەگەڵ منداڵان و كێشە خێزانییەكانی، كە رۆژانە لەدەزگاكانی راگەیاندن بڵاودەكرایەوە، كاریگەری زۆر گەورەی دروستكرد لەسەر پاشای پۆپ، جەختیشیكردۆتەوە كەوا فشاری دەروونی و شڵەژان هۆكاری سەرەكی بوون بۆ مردنی جاكسۆن.
ئاماژەی بەوەشداوە، دواینجار كە مایكڵی بینیوە پێش مردنی بووە بە دوو هەفتە، كە هیچ خۆشبەخت نەبووە و دڵی تەنگ بووە.
روونیشیكردۆتەوە، كەوا بەهیچ شێوەیەك جارێك لەجاران جاكسۆنی نەبینوە دەرمان بخوات و كێشەی تەندروستی هەبوبێت.
ماوەتەوە بوترێت تا ئێستاش لەدوای چەند ساڵ مردنی مایكڵ جاكسۆن، بەردەوام پەنجەی تۆمەت لەبارەی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر منداڵان بەرەوڕووی رادەكێشرێت، بەڵام بەردەوام لەلایەن پارێزەرەكانی ناوبراو لەگەڵ خانەوادەكەی ئەو تۆمەتانە رەتدەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group