ئەمڕۆ كاندیدی وەزارەتی پەروەردەی عیراق یەكلادەكرێتەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا
ئەمڕۆ كابینەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق تەواو دەكرێت و لە پەرلەماندا دەنگ لەسەر كاندیدی پۆستی وەزیری‌ پەروەردە دەدرێت.
بەپێی‌ نوسراوێكی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق كە دوێنێ چوارشەممە 26ی‌ حوزەیران ئاراستەی پەرلەمانی‌ عیراقی‌ كردوە، جگە لە كاندیدی پۆستی وەزیری‌ پەروەردە، چەند كاندیدێكی پلە تایبەتەكانیشی‌ بۆ پەرلەمان ناردووە تا لە دانیشتنی‌ ئەمڕۆدا پەسەند بكرێن.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، زاهیدە عەبدوڵا محەمەد عوبێدی‌ كاندیدە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ وەزارەتی‌ پەروەردە. هەروەها عەلی‌ عەبدولئەمیر عەلاوی‌ بۆ پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوەندی‌ و سەڵاح نوری‌ خەڵەف بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ پاڵێوراون.
لە نوسراوەكەی‌ عەبدولمەهدیدا هاتووە، محەمەد عەبدولمەهدی‌ محەمەد تەقی‌ بۆ پۆستی‌ راوێژكاری‌ سەرۆك وەزیران، فەیاز حەسەن نیعمە و حامد یونس ساڵح زەوبەعی‌ بۆ پۆستی‌ بریكاری‌ وەزارەتی‌ نەوت، هەروەها عادل كەریم كاك ئەحمەد بۆ پۆستی‌ بریكاری‌ وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و كانزاكان كاندیدن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group