سوودان.. هەوڵێكی كودەتا شكستیهێنا

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا

ئەنجوومەنی كاتی سەربازیی سوودان رایگەیاند، كە رێگری لە هەوڵێكی نوێی كودەتا كراوە.
ئەنجوومەنی كاتی سەربازیی سوودان رونیشیكردۆتەوە، كە ئامانجی ئەو هەوڵە نوێیەی كودەتا كە رێگری لێكراوە، بریتییە لە دانانی بەربەست لەبەردەم رێككەوتنی دوایی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن.
باسی لەوەشكردووە، فەرماندەیەك و چەند ئەفسەرێك كە بەشدارییان لەو هەوڵە كردووە دەستگیر كراون.
جێی باسە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا و دوای زنجیرەیەك خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سوودان، سوپای ئەو وڵاتە كودەتای بەسەر عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی وڵات كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا ئەنجومەنێكی سەربازی سودان بەرێوەدەبات.
لە رۆژانی رابردوودا ئەنجومەنی سەربازی و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن لە قۆناغی راگوزەر رێككەوتن، بە جۆرێك كە دەستەیەكی هاوبەش لە سەربازی و مەدەنیەكان لەو ماوەیەدا جڵەوی دەسەڵات بگرێتەدەست.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group