نه‌وا
محه‌مه‌د مه‌هدى به‌یاتى سه‌ركرده‌ى دیارى رێكخراوى به‌در ده‌ڵێت "حزبه كوردیه‌كان رێگه‌یان به به‌عسیه‌كان دا بچنه ناو خۆپیشاندانه‌كانى كه‌ركوكه‌وه". ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاكه پێویستى به ده‌قى یاسایى هه‌یه.
به‌یاتى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "حزبه كوردیه‌كان رێگه‌یان به به‌عسیه‌كان دا دزه بكه‌نه ناو خۆپیشاندانه‌كانى كه‌ركوكه‌وه، پیاهه‌ڵدانیش به رژێمى به‌عسدا هه‌ڵوێستى تاكه كه‌سى بوه".
وتیشى "میحوه‌رى عه‌ره‌بى خۆپیشاندانه‌كانى كه‌ركوكى رێكخستب‌و، هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و توركمان رێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپشك بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى كه‌ركوك".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى رێكخراوى به‌در جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك پێویستى به ده‌قى یاسایى هه‌یه و جیاوازى له بۆچوونى پێكهاته‌كاندا هه‌یه له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌ركوك.
لێدوانه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه زیادیان كردوه، به‌تایبه‌ت له پاش دیاریكردنی ته‌یب جه‌بار كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی عه‌ره‌به‌كان له‌دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پارێزگاكه.