ریاڵ مەدرید رۆبێرتۆ كارلۆسی نوێی دەستكەوتوە

18/07/2019 وەرزش
نەوا
كریستیان كاریمبۆ ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا و ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی بە گرێبەستەكانی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ریاڵ مەدرید دەربڕی.
كاریمبۆ بە تایبەتی ستایشی گرێبەستی ریاڵ مەدرید و فێرلاند مێندی هاونیشتمانی خۆی دەكات، كە ئەم هاوینەی لە ئۆلۆمپیك لیۆنەوە بۆ ماوەی شەش وەرز پەیوەندی بە یانەی شاهانەی مەدریدەوە كردوە و لەوبارەیەشەوە دەڵێت "مێندی دەبێتە رۆبێرتۆ كارلۆسی نوێ یاخود مارسیلۆی ئایندە".
وتیشی "پێموایە گرێبەستی مێندی دەستكەوتێكی نوێی باشە بۆ پرۆژە نوێیەكەی زێدان، بەتایبەت كە دەتوانێت لەلای راستیش یاری بكات".
مێندی لە هەمان شوێنی مارسیلۆ یاری دەكات، كە وەرزی رابردو یاریزانە بەرازیلییەكە ئاستی لەگەڵ یانەی شاهانەی مەدرید خراپ بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group