عێراق: وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا پشتیوانی هەڵوێستی ئێمەن لەبارەی قەیرانی ئەمەریكا و ئێران

20/07/2019 عێراق
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەتی عێراق دووپاتكردۆتەوە، سەبارەت بە قەیران و گرژی نێوان پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و ئێران.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی روسیالیەوم تەئكیدیكردۆتەوە، "وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی، كە بەگرنگیەوە لە بابەتی قەیرانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەڕوانن، پشتیوانی لە هەڵوێستی عێراق دەكەن لەوبارەیەوە".
سەحاف وتیشی، "حكومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەك نایەوێت كیشە لە ناوچەكە دروست ببێت، هەمیشە هەوڵدەدەین كە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن".
هەفتەی رابردوو فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئاشكرایكرد "یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی پێشنیاری عێراق دەكات، بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی هەرێمی، بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی كێشە و ئاڵۆزییەكان لەنێوان ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group