كازم ساهر لە ئیستانبوڵ كۆنسێرت سازدەكات

21/07/2019 هەمەڕەنگ

نەوا

كازم ساهر گۆرانیبێژی بەناوبانگی عیراقی و جیهانی عەرەبی لە رۆژانی 12 و 13ی ئابی داهاتو، كە هاوكاتە لەگەڵ جەژنی قوربان، لە ئیستانبوڵی توركیا كۆنسێرت سازدەكات. 
لەو كۆنسێرتانەدا، كە لەلایەن كۆمپانیای  Double Eight Productionەوە رێكدەخرێت، هونەرمەند كازم ساهر چەندین گۆرانی پێشكەش بە هەوادارانی دەكات وەك (خۆشەویست)، (دەستەكانت ) و (چوم بۆ كەنار).
كازم ساهر لە ساڵی 1957 لە شاری بەغدا لەدایكبوە و لە تەمەنی 10 ساڵیدا بە ژەنینی گیتار چووەتە جیهانی موزیكەوە، پاشان دەستیكردوە بە ژەنینی ئامێری عود، دواتر لە ئەكادیمای موزیكی بەغدا دەستی بە خوێندن كردووە.
بەدرێژایی تەمەنی هونەری خۆی، كە زیاد لە 30 ساڵە، زیاتر لە 100 میلۆن بەرهەمی لەو ئەلبومانە فرۆشتوە، كە بەرهەمیهێناون‌.
هونەرمەندی ناوبراو، كە لە سەرتاسەری جیهاندا كۆنسێرت سازدەكات لەچوارچێوەی خەڵاتەكانی رادیۆ 3ی بی.بی. سی بەریتانی، خەڵاتی ''باشترین هونەرمەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست-باكووری ئەفریقیا'' و ''گوێگر''ی وەرگرتوە.
گۆرانی ''انا و لیلی"ی كازم ساهر لە كەناڵی بی.بی.سی-دا ریزبەندی شەشەم باشترین گۆرانیی جیهانی گرت، بەوەش بوە یەكەم گۆرانی عەرەبی، كە ئەو ریزبەندییە بگرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group