بەریتانیا هێزی سەربازی رەوانەی كەنداو دەكات

21/07/2019 جیهان

نەوا
رۆژی یەكشەممە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكرد: هێزی سەربازی بۆ كەنداو دەنێرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە: ئەو هێزانە هێزی پشتیوانین بەمەبەستی بوونی هێزی سەربازی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنێردرێن تا گەرووی هورمز هەمیشە بە كراوەیی بمێنێتەوە و پارێزراوبێت.
پاش ئەوەی كەشتیەكی نەوتی بەریتانیا لەگەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەردا گیران، كاردانەوەكانی حكومەتی بەریتانی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و داوایان لە حكومەتی تاران كرد، بەزووترین كات ئەو كەشتییە نەوت هەڵگرەی بەریتانیا ئازاد بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group