پارتی پارێزگارانی بەریتانیا سەرۆكی نوێی هەڵبژارد

23/07/2019 جیهان

نەوا
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، بۆریس جۆنسۆن ركابەری لە جێرێمی هانت وەزیری دەرەوەی ئێستای بەریتانیا بردوەتەوە و بووە سەرۆكی نوێی حزبەكە و پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش وەردەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆنی وەك سەرۆكی نوێی حزبەكە هەڵبژارد، بەو دیاریكردنەشی، دەبێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا و شوێنی تێرێزا مای دەگرێتەوە.
دوای هەڵبژاردنی، سەرۆكی نوێی پارتی پارێزگاران لە وتەیەكدا رایگەیاند، خۆشحاڵە ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرێت و وتیشی "لەم ساتە مێژوییەدا داوای یەكخستنی هەوڵەكان دەكەم بەرەو بازرگانی ئازاد و هاوڕێیەتی و ئاسایش لەگەڵ ئەوروپیەكاندا".
سەرۆكی نوێی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تەئكیدیشیكردەوە، هەوڵەكان چڕدەكەنەوە بۆ چوونەپێشەوە لەم قۆناغە سەختەی ئێستادا، پێداچونەوە بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەكەن، برێگزێت تەواو دەكەن و خەونی بەریتانییەكان دەهێننەدی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group