نه‌وا-چنور محه‌مه‌د
قائیمقامى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت "بڕى 32 تۆن هێلكه به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه و له‌ناوبراوه".
شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د قائیمقامى قه‌زاى كه‌لار له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی هێلكه له ناوچه‌كه‌یاندا، بۆ رادیۆ نه‌وا وتى "دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئاسایشى ئابوورى بازگه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و بڕه هێلكه‌یه‌دا گیرا، نێردراوه بۆ پشكنینی ڤێتێرنه‌ری، ئه‌وانیش به نوسراوێك ئاگاداریان كردینه‌وه، كه له ئه‌نجامی پشكنین ده‌ركه‌وتوه ئه‌و هێلكانه شیاونین بۆ خواردن".
وتیشى "به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى لیژنه‌ى ڤێتێرنه‌رى بۆمانی ناردوه، ئه‌و هێلكانه شیاونین بۆ خواردن و هۆكاره‌كه‌شى بۆ چۆنێتی هێنانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست و بێ ساردكه‌ره‌وه و عه‌مباركردن هێنراون، هه‌ربۆیه خراپ بون و ئێمه‌ش ناچاربوین له‌ناویان به‌رین".