نه‌وا
تارق حه‌رب شاره‌زاى یاسایى دیارى عیراقى ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى حاجى حه‌مزه له بازرگانى رۆلێت و قومارخانه‌و له‌شفرۆشى ده‌ستى كه‌وتوه، زۆر زیاتره له‌وه‌ى به‌غدا ئاواتى بۆ ده‌خوازێت له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیبكه‌وێت.
تارق حه‌رب له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، داهاتى بازرگانییه‌كه‌ى حاجى حه‌مزه زۆر زیاتره له‌وه‌ى به‌غدا به‌ئاواته‌وه‌یه له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌گوێره‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ى له‌پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2019 دانراوه، ده‌ستیبكه‌وێت.
ئه‌و شاره‌زا یاساییه رونیشیكردوه‌ته‌وه، دواى ده‌ستیگركردنى حاجى حه‌مزه كێ ده‌بێته سه‌ركرده‌ى بازرگانى رۆلێت و یانه‌كان و قومارخانه‌كان؟، ئایا به‌ڕاستى شه‌ڕى مافیاكان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانیان و به‌ده‌ستهێنانى باڵاده‌ستى و قۆرخكردنى ئه‌و بازرگانییه ده‌ستیپێكردوه؟
پێشتر حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرایكرد، رۆژى دووشه‌ممه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى راوه‌دونانى مافیاكانى رۆلێت و یانه‌كانى قومار و فرۆشتنى ژنانی له‌شارى به‌غدا ئه‌نجامداوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌سێك به‌ناوى حاجى حه‌مزه شممه‌رى ده‌ستگیركراوه، كه گه‌وره‌ترین مافیا بووه له عیراقدا و كۆنترۆڵى سه‌رجه‌م قومارخانه‌و یانه‌و شوێنه‌كانى له‌شفرۆشى و ماده‌ى هۆشبه‌رى كردبو.