وەزیری دارایی حكومەت هەرێم لە بارەی رێككردنەوەی موچە رونكردنەوە دەدات

پێش 1 هەفتە

نەوا

مانگی هەشتەوە و لە هەرێمی كوردستان موچەی مانگی پێنج دابەشدەكرێت، لە بارەی رێككردنەوەی موچەشەوە، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم دەڵێت: ئەگەر داهاتی هەرێم باشبوو، موچەش رێكدەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر داهاتەكە خراپبوو، بارۆخەكە بەگشتی خراپ دەبێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی رایگەیاندوە: رێككردنەوەی موچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداهاتەوە هەیە، ئەگەر داهاتی هەرێم باش بێت، موچەش رێكدەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر داهاتەكە خراپ بێت، بارودۆخ بەشێوەیەكی گشتی خراپ دەبێت.
وتیشی: "پلانمان هەیە چۆن داهاتی ناوخۆ رێكبخەینەوە، هەوڵبدەین زیادی بكەین و سەرچاوەكانی داهاتیش بەشێوەیەكی گشتی دابین بكەین، بۆئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵك هەبێت".
وەزیری دارایی راشیگەیاندوە: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داهاتی سەرجەم وەزارەتەكان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەپێی پێویست دابەشدەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group