كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن گەیشتەوە كەنداوی عەرەبی

13/08/2019 جیهان

نەوا
گەورەترین كەشتی فڕۆكە هەڵگری جەنگی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵنی ئەمریكا دوای چەند مانگێك لە ئاڵۆزیی و بارگرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، جارێكیتر گەڕایەوە باكووری دەریای عەرەبی.
بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵی جیهان، تائێستا كەشتی جەنگی ئەبراهام لینكۆڵن، نەچۆتە ناو ئاوەكانی گەرووی هورمزەوە.
هاوكات كەشتییەكە تیمێكی 5 هەزار كەسی بەڕێوەی دەبەن كە 70 جۆر فڕۆكەی جۆراوجۆری لەسەرە و ئامادەن بۆ هەر ئەركێكی چاودێری و هێرش بردن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، دەسەڵاتدارانی تاران كەوتوونەتە خۆیان و لەئامادەكاریدان بەمەستی ئەگەری روودانی جەنگ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group