ئێران هۆشداری بەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەدات

14/08/2019 جیهان
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران

نەوا
سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری بە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەدات و دەڵێت:" هەنگاوی سێیەم دەنێین".
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكۆبوونەوەی كابینەكەیدا لە تاران وتەیەكی پێشكەشكردو لەبارەی ئەو مۆڵەتە 60 رۆژیەی لە 7ی تەمووزدا دابوویان بە وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا بۆ جاری دووەم بەمەبەستی بەجێهێنانی بەڵێنەكانیان لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران، قسەی كرد.
رۆحانی ئاماژەی بەوەكرد، كە دانوستانەكانیان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بە بابەتی كەمكردنەوەی بەڵێنەكانی ئێرانەوە بەردەوامی هەیەو وتی: "ئێران بەقۆناغی جیاجیا ماددەكانی رێككەوتنەكە كەم دەكاتەوە، دوای ئەو مۆڵەتە 60 رۆژییە هەنگاوی سێیەممان دەبێت، دوای ئەمە مۆڵەتی 60 رۆژیی تر دەدەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی هاوسەنگ ".
سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد، ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی ئەمریكا بەنیازە لە كەنداوی بەسرە پێكیبهێنێت، خزمەت بە ئاسایشی ناوچەكە ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group