نه‌وا
پۆلیسى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد، 3 منداڵى چه‌كدارانى داعشی له عیراق وه‌رگرتوه‌ته‌وه و له‌شارى هه‌ولێره‌وه گواستونیه‌تیه‌وه شارى فرانكفۆرت.
پۆلیسى فیدراڵى ئه‌ڵمانى له بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، سێ منداڵه‌كه له عیراق وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى كارگوزارانى كۆمه‌ڵایه‌تى و خزمه‌تگوزارى و چاودێرى منداڵان ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات و پێى وایه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به تایبه‌تمه‌ندیی منداڵه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌پێى زانیارى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌ڵمانیا، منداڵه‌كان 4 بون و یه‌كێكیان نه‌خۆش بوه، ته‌مه‌نى ئه‌و سیانه‌ى گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا 2 ساڵ و 4 ساڵ و 7 ساڵان بوون، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره ئه‌ڵمانیا كه‌سوكارى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش، كه رویانكردبوه عیراق و سوریا، وه‌ربگرێته‌وه.