نه‌وا
زاڵمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، سه‌ردانی قه‌ته‌ر و ئه‌فغانستان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ''وه‌ك به‌شێك له كۆبوونه‌وه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتیی كه ئامانج لێی كۆتاییهێنانه به شه‌ڕ و پێكدادانی ئه‌فغانستان، باڵیۆز خه‌لیلزاد له دۆحه له‌گه‌ڵ تاڵیبان كۆده‌بێته‌وه''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، خه‌لیلزاد سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتیی له كابول له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان كۆده‌بێته‌وه و رایانده‌سپێرێت بۆ ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆ ناوخۆییه‌كان.
دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان له چوارچێوه‌ی ''به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر گه‌ره‌نتیدان به‌وه‌ی خاكی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی تاڵیباندایه نه‌بێته ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان'' به‌ڕێوه‌ده‌چن.