نەوا
بەهۆی پێكانەوە لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی لە دووەم یاری یانەكەی لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا ئامادەنابێت.
بەشێوەیەكی فەرمی ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێكهاتەی تیمەكەی بۆ یارییەكەی ئەمشەویان بەرانبەر ریاڵ بیتیس بڵاوكردەوە، كە میسی تێدا نییە.
هەرچەندە ئێوارەی دوێنێ میسی بەهرەمەند لەگەڵ هاوڕێكانی مەشقی بە كۆمەڵی كردوە، بەڵام بەهۆی چاك نەبونەوەی تەواوەتی لە پێكانەكەی، لە یارییەكەی ئەمشەو دورخراوەتەوە، كە بڕیارە كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگای كامپ نو بەڕێوەبچێت.