نه‌وا
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ئاشكرایكرد، دوو كۆمپانیاى عیراقى گرێبه‌ستیان كردوه بۆ لێدانى 20 بیره نه‌وتی نوێ به تێچوى 128 ملیۆن دۆلار و به‌رهه‌مى رۆژانه‌شیان 40 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه بریكاری وه‌زیر بۆ كاروبارى ده‌رهێنانی نه‌وت له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، به‌پشتگیرى وه‌زاره‌ت بۆ هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان گرێبه‌ست له‌نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاى "نه‌وتى زیقار و هه‌ڵكه‌ندنى عیراقى) ئه‌نجام دراوه بۆ لێدانى 20 بیره نه‌وت له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى ناسڕیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بیره نه‌وته نوێیانه رۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌رهه‌مى عیراق زیاد ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى به‌رهه‌مى غاز به‌بڕى 20 ملیۆن پێ چوارگۆشه، كه وه‌ك سوته‌مه‌نى بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت رونیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌لى كار له‌به‌رده‌م ده‌ستى كارى عیراقی‌دا له‌پارێزگاى زیقار ده‌كاته‌وه.