نه‌وا
كۆمپانیای EA SPORTS كۆپیه‌كی نوێی یاری Fifa 20 به‌رهه‌مده‌هێنێت و كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌یخاته‌به‌رده‌ست عاشقانی یارییه‌كه، له ئێستاشه‌وه ده‌توانیت Demoی یارییه‌كه به ئۆنلاین دابگریت و یاری پێبكه‌یت.
بته‌وێت یان نه‌ته‌وێت یاری Fifa یه‌كێكه له یاریه به‌هێزه‌كانی تۆپی پێ، كه هه‌موو ساڵێك به‌شێكی نوێ له یارییه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه و یه‌كێك له گۆڕانكاریه هه‌ره گه‌وره‌كانی یاریه‌كه‌ش كه ناوی Volta football ه، ئه‌ویش یارییه‌كی سێ به‌رامه‌ر سێ، چوار به‌رامبه‌ر چوار و ێنج به‌رامبه‌ر پێنجه، كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن یاری Fifastreet پێشنیار كراوه و به‌مانای یاری ناو كۆڵان دێت.
یه‌كیكی دیكه له گۆڕانكاریه‌كان له‌كاتی لێدانی په‌نالتی یاخود فاوڵ، ده‌توانیت شوێنی لێدانی تۆپه‌كه دیاری بكه‌یت.
یاریه‌كه له‌لایه‌ن Electronic Arts بڵاوده‌كرێته‌وه و ئێستا به‌شێوه‌ی Demo به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها ده‌توانیت بهPS4-Xbox One-PC-Nintendo Switch یارییه‌كه بكه‌یت.
واده‌ی ده‌رچوونی یاریه‌كه‌ش 27-9-2019 ده‌بێت.