رۆحانی: بە بێ هەڵگرتنی سزاكان دانوستان لە گەڵ ئەمریكا بێ واتایە

11/09/2019 جیهان

نەوا
سەرۆك كۆماری ئێران جارێكی تر دانوستانی وڵاتەكەی و ئەمریكا دەبەستێتەوە بە هەڵگرتنی سزاكان و باس لەوەشدەكات هەركات ئەروپیەكان پابەندبوونەكانیان بە رێككەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ كرد، تارانیش لە كەمكردنەوەی پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە پاشگەز دەبێتەوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەكەی تەنها بە مەرجی هەڵگرتنی سزاكان دەست بە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە رێككەوتنی ئەتۆمی دەكات.
سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریكاش وتی، لە روانگەی پەرلەمان، حكومەت و گەلی ئێرانەوە تا ئەو كاتەی واشنتۆن بەردەوام بێت لە سزا و فشارە ئابوریەكانی دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە بێ واتایە.
حەسەن رۆحانی لە بەشێكی تری قسەكانیدا لەگەڵ ماكرۆن جەختی لەوەكردبوەوە، كە هەر كات وڵاتە ئەوروپیەكانی بەشدار لە رێككەوتنی ئەتۆمی پابەندبوونەكانی خۆیان لەو رێككەوتنە بەرامبەر بە تاران جێبەجێ بكەن، ئێرانیش دەستبەرداری هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی پابەندبوون بەو رێككەوتنە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group