لەوانەیە تەمەنی گەردون 11 ملیار ساڵ بێت

15/09/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
تیمێكی ئەنیستتیوتی "ماكس پلانك" لە ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی زانا ئینە جیی لە گریمانەیەكدا پێیانوایە تەمەنی گەردوون 11 ملیار و 400 ملیۆن ساڵ بێت، نەك 13 ملیار و 700 ملیۆن ساڵ.
جیی و تیمەكەی ئەو هەڵسەنگاندنەیان بە پشتبەستن بە بیردۆزی خێراتر فراوانبوونی گەردوون ئەنجام داوە و وردەكاری ئەم بابەتە لە گۆڤاری Science بڵاوكراوەتەوە.
بە گریمانەی ئەوەی كە جێگیری هەبڵ 70 بێت، تەمەنی گەردوون وەك 13 ملیار و 700 ملیۆن ساڵ ئەژماردەكرێت و ئەم ئەژماركردنە پەسەندكردنێكی گشتیی لێكەوتوەتەوە.
ئەم یاسایە هاوكێشەیەكی دیكەیە، كە لە هەڵسەنگاندنی تەمەنی زەویدا بەكاردەهێندرێ و ناوی بەناوی ئەستێرەناسی ئەمریكی ئەدوین هەبڵ-ەوە ناونراوە.
بۆچوونی خێراتر فراوانبوونی گەردوون بە واتای ئەوە دێت گەردوون خێراتر گەیشتۆتە رەوشی ئێستای بۆیە تەمەنی كەمترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group