گەنجێكی دیكەی كورد لە بەریتانیا كوژرا و تەرمەكەی دەشێوێندرێت

17/09/2019

نەوا
پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 16-9-2019 لە بەریتانیا گەنجێكی كورد دەكەوێتە بۆسەی گروپێكی مافیاوە و بەشێوەیەكی دڕندانە دەكوژرێت.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە، گەنجە كوردەكە خەڵكی دەڤەری سیدەكانە و ناوی "هەمەوەند عەلی حسێن"ە و تەمەنی 35 ساڵانە.
بەپێی وتەی كەسوكارەكەی، هەمەوەند بەدەستی چەند كەسێكی مافیا كوژراوە و پاشان تەرمەكەی شێوێنراوە و لە شوێنێكی چۆڵ فڕێدراوە، پاش چەند كاتژمێرێك بەسەر تێپەڕبونی روداوەكەدا لەلایەن پۆلیسەوە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
بنەماڵەكەی راشیانگەیاندوە، تائێستا تەرمەكەی نەگەڕێندراوەتەوە بۆ كوردستان و لەهەوڵدان بۆ هێنانەوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group