نه‌وا
یونسێف به دانانی جانتا یادی ئه‌و منداڵانه ده‌كاته‌وه كه له ساڵی رابردودا به‌هۆی ململانێ و شه‌ڕو كوشتاره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی یونسێف بۆ بیرهێنانه‌وه و رێگریكردن له تیاچوونی منداڵان، 3 هه‌زار و 758 جانتای له باخچه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داناوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوی یونسێف له‌ساڵی رابردوودا 3 هه‌زار و 758 منداڵ له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یونسێف منداڵان له وڵاتانی ئه‌فغانستان، سه‌نته‌ری ئه‌فریقیا، سۆماڵ ، باكوری سودان ، سوریا و یه‌مه‌ن له شه‌ڕو پێكداداندا ده‌ژین و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه