نه‌وا-لاڤه كورده
بڕیاره رۆژی 27ی ئه‌م مانگه كۆنسێرتێكی گۆرانیه ره‌سه‌نه‌كان له سلێمانی ساز بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هۆشیار ئه‌حمه‌د سكرتێری تیپی مۆسیقای سلێمانی بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "تیپی مۆسیقای سلێمانی به دروشمی (روه‌و هونه‌رێكی هاوسه‌نگ و هاوچه‌رخی كوردی)، به به‌شداری شه‌ش هونه‌رمه‌ند و نزیكه‌ی 39 ژه‌نیار له كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ی رۆژی 27-9-2019 كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی، له شانۆی رۆمانی هه‌واری شار كۆنسێرت ئه‌نجامده‌ده‌ین".
وتیشی "كۆنسێرته‌كه بۆ هه‌وادارانی هونه‌رو گۆرانی ره‌سه‌نی كوردییه، چونكه سه‌رده‌مێكه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گۆرانی و هونه‌ر تۆوی ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ماوه".