زەریف هەڕەشەی "جەنگێكی گشتگیر" دەكات

19/09/2019 جیهان
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران

نەوا
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی "جەنگێكی گشتگیر" دەكات لە ئەگەری هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی، دووپاتیشیدەكاتەوە لەپشت هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودیەوە نەبون.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی، هەڕەشەی "جەنگێكی گشتگیر"ی كرد لە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریكا و سعودیە بۆسەر تاران.
زەریف راشیگەیاندوە، ئێران جەنگی ناوێت و نایانەوێت بچنە روبەڕوبونەوەیەكی سەربازییەوە، بەڵام لە بەرگریكردن لە خاكی وڵاتەكەیان كەمتەرخەمی ناكەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دووبارە بێبەریبوونی ئێرانی لە هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودی دووپاتكردەوە و وتی "حوسییەكان لە یەمەن ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە".
ئەو وتانەی محەمەد جەواد زەریف دوای ئەوە دێت، كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بژاردەی زۆر لەبەردەستدان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و لەنێویاندا بژاردەی سەربازی هەیە، كە دوا چارەسەر دەبێت پەنای بۆ ببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group