راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران: قەبارەی بازرگانی عیراق و چین 500 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

22/09/2019 عێراق

نەوا
عەبدولحسێن هەنین راوێژكاری ئابوری عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت "قەبارەی بازرگانی نێوان عیراق و چین لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا 500 ملیار دۆلار زیاتر دەبێت".
عەبدولحسێن هەنین لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، قەبارەی كار لەنێوان عیراق و چین لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا زیاتر دەبێت و لەم ساتەوە و لەسەردانەكەی شاندی عیراق بۆ ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و تا 10 ساڵی ئایندە درێژە دەكێشێت.
رۆژی 19-9-2019 ئاندێكی عیراقی، كە لە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسی حكومی باڵا پێكهاتون و لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بەسەردانێك چوەتە چین و ژمارەیەك گرێبەست و لێكتێگەیشتنیان لەبوارەكانی فێركردن و گواستنەوەی پیشەسازی و كشتوكاڵدا واژۆ كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group