پۆمپیۆ: دەمانەوێت دەرفەتێكی تری دیپلۆماسی بدەینە ئێران

22/09/2019 جیهان

نەوا
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەیانەوێت دەرفەتێكیتری دیپلۆماسی بدەنە ئێران و ئەو هێزەش كە بڕیاروایە رەوانەی سعودیەو كەنداو بكرێت بۆ هێرشكردنەسەر هیچ وڵاتێك نیە، بەڵكو بۆ پەرپەرچدانەوەو بەرگرییە.
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، ئەو هێزە نوێیەی بڕیاروایە رەوانەی كەنداو بكرێت تەنها بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرگریكردنە.
پۆمپیۆ راشیگەیاندوە، دڵنیایە كە سەرۆكی وڵاتەكەی هەنگاوی جدیتر دەنێت ئەگەر پێیوابێت ئەم هەنگاوە نوێیە شكستدەهێنێت.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشكردوە گەلانی ئێران شەڕخواز نین و نایانەوێت پشێوی بكەوێتە وڵاتەكەیان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشگەیاندوە دەیانەوێت لەگەڵ ترەمپ دەرفەتێكی دیكەی دپلۆماسی بدەنە ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group